ئۆباما: پێكهێنانی حكومەتی گشتگیر لە بەغدا هەواڵێكی خۆشە
ئۆباما لە وتارەكەیدا رایگەیاند زیاتر لە 40 وڵات پشتیوانی خۆیان بۆ شەڕی داعش دەربڕیوە و دەبێ لەناوببرێت. هەروەها گوتی شەڕی داعش "شتێكی نوێ نییە بۆمان و داواشی لە هەموو وڵاتان كرد بەشداری شەڕی داعش بکەن ، "چونکە داهاتوو بۆ ئەوانەیە کە بنیاتدەنێن نەک دەیڕووخێنن.
ئۆباما لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا گوتی تووندوتیژی مەزهەبی جیهانی تەنیوە، باسی لەوەشكرد كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شكستی هێناوە لە بەرقەراركردنی ئاشتی لە جیهاندا. سەرۆكی ئەمریكا جەختیشیكردەوە نابێت هیچ نەتەوەیەك لەژێردەستی نەتەوەیەكی دیكەدابێت.
رووداو