ئۆباما: درێژه به‌شه‌ڕی دژ به تیرۆریزم ده‌ده‌ین
روونیشی كرده‌وه كه شه‌ڕى دژ به تیرۆر ته‌نیا شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا نییه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی كردنی كۆششه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرده‌وه كه ده‌چنه ئه‌و چوارچێوه‌وه.
ئۆباما گوتیشی له‌و گورزوهشاندنانهدا وڵاتانی هاوپه‌یمان و وڵاتانی دۆست هاوكارییان كردووه‌و ستایشی هێزی وڵاتانی هاوپه‌یمانیشی كرد، ئۆباما له وته‌كه‌یدا پێداگیری له‌سه‌ر پێویستی وشك پێ كردنی ئه‌و سه‌رچاوانه كرد كه ده‌بنه هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی پاڵپشتی دارایی بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، گوتیشی وڵاته‌كه‌ى هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ شكست پێ هێنانی چه‌كداره‌كانی داعش پێویست بێت.