چوار ووڵاتی عه‌ره‌بی لە هێرشی ئه‌مریكا بۆ سەر داعش لە سوریا بەشدارن
به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌كه‌مین هێرشی ئاسمانی ئەمریکا و هێزە هاوپەیمانەکان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له ناوه‌ڕاستی سوریا و ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق - سوریا دەستیپێکرد.
به‌رپرسێكی ئەمریکی بۆ رۆیته‌رز ئاشكرایكردووه سعودیه، ئیمارات، ئورده‌ن و به‌حرین له هێرشی ئاسمانییه‌كانی له سوریا ئه‌نجامده‌درێن به‌ڵام رۆڵی هیچ یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی باس نه‌كرد له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی دژ به رێكخراوی ده‌وله‌تی ئیسلامی .