ئۆباما گوشار بۆ بەرگرتن بە كردەی سەربازی رەت دەكاتەوە

ئۆباما گوشار بۆ بەرگرتن بە كردەی سەربازی رەت دەكاتەوە
7ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، باراك ئۆباما، دوێنێ هەینی ئەو گوشارانەی ڕەت كردنەوە كە بۆ وازهێنان لە ئەگەری كردەی سەربازی دژ بە سووریا لە بەرنامەیدایە و ڕەزامەندیی 10 سەرۆكیشی بە دەست هێناوە، تا وەڵامێكی توندی هێرشە كیمیاییەكە بدەنەوە.
ئۆباما هاوكات ڕەتی كردەوە واز لەو هەڵوێستەیشی بهێنێت كە بە هۆی ئەو هەوڵەی هاوتا ڕووسیاییەكەی، ڤلادیمێر پوتین خستبوویە گەڕ لە ماوەی كۆبوونەوەی لوتكەی كۆمەڵەی 20 كە دوو ڕۆژ بەردەوام بوو.
ئۆباما، 9 وڵاتی دیكەی لە كۆمەڵەی 20 و هاوكات ئیسپانیایشی ڕازی كرد بێنە پاڵ ئەمەریكاوە، تا ئەو ڕاگەیەنراوە واژۆ بكەن كە بەرپەرچدانەوەیەكی توندی نێودەوڵەتییە دژ بە سووریا، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو پشتیوانییەی كە گورزی سەربازی لە سووریا بوەشێنێنرێت و ئەم پرسەیش مشتومڕێكی قووڵی لە كۆبوونەوەی لوتكەدا بە دوای خۆیدا هێنا.
گەورەبەرپرسێكی ئەمەریكایی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، {ِاوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ كە تاكە سەرۆكی ئەورووپایی بوو لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی 20 بەشدار بووە و ڕاگەیاندنەكەیشی واژۆ نەكرد، لەبەر ئەوەی ویستی دەرفەتێك بدرێ بە یەكیەتیی ئەورووپا تا پرسەكە تاوتوو بكات.
كۆبووەوەكان نەگەیشتنە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەش پێوەست بە سووریا، ئەمە سەرباری ئەوەی دوێنێ هەینی و لە پەراوێزی كۆبوونەوەی لوتكە، گوتوێژی ڕاستەوخۆ كە 20 خوڵەكی خیایاند لە نێوان ئۆباما پوتیندا ساز درا.
لە كۆتایی كۆبوونەوەی لوتكەدا پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا پێوەست بە سووریا، ڕووەو پوتین بوون و پێی ڕاگەیاندن: \"گوێ لە یەكدی دەگرێن و لە تێڕوانینی یەكدی دەگەین، بەڵام ڕێك ناكەوین. لەگەڵ بۆچوونەكانی كۆك نیم و ئەویش لەگەڵ بۆچوونەكانمدا كۆك نییە.\""
بەشداربووانی ئێوارەخوانێكیش ڕایانگەیاند، گرژی كەوتووەتە نێوان پوتین و ئۆباماوە، بەڵاَم هەردوو لا هەوڵیان دا پەرە نەستێنێت و دان بەخۆدا بگرن. ئۆبامایش گوتی، پوتین هۆكاری هێنانە ئارای ئەو دیالۆگە درێژەی نێوانیان بووە كە ئێوارەی پێنجشەممە ئەنجامیان دا.
ئۆباما هاوكات بەرگری لە بانگەشەی بۆ كردەی سەربازی دژ بە سووریا دەكرد، چونكە هێزەكانی سەرۆكی سووریا، بەشار ئەسەد چەكی كیمیایی بەكار هێناوە كە 1400 كەسی كردووەتە قوربانی."
Top