ئۆباما: بەڵگەمان لەبەر دەستە كە رژێمی سوریا چەكی كیمیایی بەكارهێناوە

ئۆباما: بەڵگەمان لەبەر دەستە كە رژێمی سوریا چەكی كیمیایی بەكارهێناوە
4ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یكگرتووەكانی ئەمەریكا سێ شەممە رایگەیاند كە لەوە دڵنیایە كۆنگریس بڕیاری جووڵەی سەربازی ئەمەریكی دژ بە رژێمی سووریا پەسەند دەكات و وڵاتەكەی بەڵگەی ئەوتۆی لەبەر دەستدایە كە رژێمی سووریا چەكی كیمیایی بەكارهێناوە. دووپاتیشی كردەوە كە گورزوەشاندنی سەربازی دژ بە رژێمی سووریا پەیامێكە نەك هەر بۆ ئەو رژێمە بەڵكو بۆ ئەوانەی كە بیر دەكەنەوە یاسای نێودەوڵەتی پێشێل بكەن. روونیشی كردەوە كە پلانێكی فرەوانی بەدەستەوەیە بۆ یارمەتیدانی چەكدارەكانی ئۆۆپۆزسیۆن بۆ ئەوەی بەسەر هێزەكانی رژێمدا سەربكەون. ئۆباما لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەلأ سەرانی كۆنگریسدا لە كۆشكی سپی داوای بە پەلە پەسەندكردنی بڕیاری گورزوەشاندنی سەربازی دژ بە رژێمی سووریا كردو دووپاتی كردەوە كە پلانەكەی ئەمەریكا سنووردار دەبێت و شەڕەكانی ئەمەریكا لە عیراق و ئەفغانستان دووبارە نابێتەوەو ئەو گورزوەشاندنە تواناكانی هێزەكانی رژێمی ئەسەد سنووردار دەكات. دووپاتیشی كردەوە كە هاوكات ستراتیژیەتی فرەوانیان هەیە رێ دەدات تواناكانی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن بەرزتر دەكەنەوە. ئۆباما ئامادەیی خۆی دەربڕی هۆكارەكانی نیگەرانیی یاسادانەرەكان لە بارەی رێ پێدان بە بەكارهێنانی هێز كە كۆشكی سپی داوای كردووە چارەسەر بكات.
Top