سوپای ئەمەریكا بۆ پهلاماردانی سووریا ئامادەیە
جگە لە ئەمەریكا، بریتانیا، فەرەنسا و توركیایش لە كاردانەوەی هێرشی چەكە قەدەغەكراوەكان لە لایەن حكوومەتی بەشار ئەسەدەوە، خۆیان بۆ هێرشی سەر سووریا ئامادە كردووە.
ڕووسیا، چین و ئێران هاوپەیمانە سەرەكییەكەی بەشار ئەسەدی سەركۆماری سووریا بە نسبەت هێرشكردنە سەر سووریا هەڕەشە دەكەن و بە كردەوەیەكی سەربازیی مەترسیداری دەزانن كە داهاتوویەكی ماڵوێرانكەری بەدواوە دەبێت.
عهرهبستان، قەتەر و ئەردەن لەگەڵ ئیتاڵیا و كەنەدا، هێشتا هیچ هەڵوێستێكیان وەرنەگرتووە.
ڕێكخراوی ناتۆ، بڕیارە ئەمڕۆ لە برۆكسل دانیشتنێكی نائاسایی و بە پەلەی هەبێت و لەبارەی هێرشكردنە سەر سووریا بڕیار بدات.
لەو ناوەدا، بەشێك لە هێزە ئاسمانییەكانی سوپای ئەمەریكا دوای بەڕێوەبردنی مانۆڕێكی هاوبەش لە گەڵ سوپای ئەردەن، هێشتا لەو وڵاتەدا ماونەتەوە،
جگە لەوە، كەشتی بارهەڵگری فڕۆكەی \""هەری ترومەن\"" بەو زووانە خۆی گەیاندووەتە سنووری سووریا و یەكێك لە گرنگترین بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە باشووری توركیا خۆی ئامادەی شەڕ لە گەڵ سووریا كردووە.
چەند فڕۆكەی شەڕكەری سوپای بریتانیایش خۆیان گەیاندووەتە فڕۆكەخانەیەكی قوبرس. فەرەنسا ڕایگەیاندووە كەشتی فڕۆكەهەڵگری \""شارل دوگل\"" ئامادەیە و لە كاتی پێویست لە بەندەری \""تولون\"" بەرەو سووریا دەچێت.
فەرەنسا، لە دوو بنكەی سەربازیی خۆی لە ئیمارات، چەند فڕۆكەی شەڕكەری ڕافایل و میراژی ئامادەی فڕین بۆ شەڕ لەگەڵ سووریا كردووە.
هاوكات لە هەواڵەكاندا هاتووە گەورەفەرماندەكانی چەند وڵاتی ڕۆژئاوا و عەرەب ڕۆژی سێشەم لە \""عەممان\""ـی پایتەختی ئەردەن كۆبوونەوەیەكیان هەبووە و لەسەر ئەوە ڕێك كەوتوونه كە لە كاتی هێرشی سەر سووریا بە مووشهک ئامانجە سەربازییەكانی سووریا بپێكن.
كاردانەوەی بەرپرسانی ڕۆژئاوا لە بارەی هێرشكردنە سەر سووریا
ئەندامێكی هاوپەیمانی نەتەوەیی بەرهەڵستكارانی سووریا ڕایگەیاند لەگەڵ ئەو وڵاتانەی كە ئامادەی هێرشكردنە سەر سووریان، دانیشتن و گفتوگۆمان هەبووە.
\""ئەحمەد ڕەمەزان\"" گوتی: \""كاتی هێرشەكە دیاری نەكراوە، بەڵام قسە لەسەر چەند ڕۆژە، نەوەك چەند هەفتە.
ئۆلاند: هێرشكارانی چەكی قەدەغەكراو دەبێ
سزا بدرێن
\""فرانسوا ئۆلاند\"" سەركۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند: \""فەرەنسا ئامادەی سزادانی ئەو كەسانەیە كە بە چەكی قەدەغەكراو هێرشیان كردووەتە سەر خەڵكی بێتاوان.
\""فرانسوا ئۆلاند\"" لە بەردەم ژمارەیەك كەناڵی تەلەفزیۆنیدا كە بە شێوەی زیندوو بڵاو دەكرایەوە گوتی: \""ئەمڕۆ ئەو شەڕە ناوخۆیە هەڕەشە لە ئاشتیی جیهان دەكات. هەموو ئەنجامەكان بریتین لەوە كە ئەم ڕژێمە ئەو كردەوە قیزەنانەی كردووە.\""
\""وەلید موعەلیم\"" وەزیری دەرەوەی سووریایش ڕایگەیاند وەڵامی هەرجۆرە هێرشێك دەدەینەوە. \""
وەلید\"" گوتی: \""سووریا توانای شەڕكردنی لەگەڵ داگیركاراندا هەیە و جیهان تووشی سەرسوڕمان دەكات.
ئەوەیش دەزانین هەرجۆرە هێرشێكی سەربازی بۆ سەر سووریا لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل و ئەلقاعیدەدایە.
نووسینگەی سەركۆماریی فەڕەنسا ڕایگەیاند: \""فرانسوا ئۆلاند\"" سەكۆماری ئەو وڵاتە ئەمڕۆ دیدارێكی لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا \""ئەحمەد ئەلعاسی\"" دەبێت.\""
بایدن: شك لەوەدا نییە كاری حكوومەتی سووریایە
\""جۆ بایدن\""، جێگری سەركۆماری ئەمەریكا گوتوویەتی هیچ شك لەوەدا نییە كە هێرشە كیمیاییەكەی ڕۆژی چوارشەممە كاری حكوومەتەكەی بەشار ئەسەد بووە و، دەبێ وەڵامی ئەو كارە نامرۆڤانهیه بدەنەوە.
\""جی كارنی\""، وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند لەوە دوودڵ نیین كە هێزەكانی بەشار ئەسەد بكوژی ڕۆژی چوارشەمە بە چەكی قەدەغەكراون.
وەزیری بەرگریی ئەمەریكا: چاوەڕوانی فەرمانی ئۆباما دەكەین
چاك هیگل ڕۆژی سێشەممه ڕایگەیاند هێزەكانی ئەمەریكا ئامادەی هێرشكردنن و، ئەگەر \""باراك ئۆباما\"" فەرمانمان پێ بدات ئەوا هێرش دەكەین.
ڕۆژێك پێش قسەكانی \""چاك هیگل\""، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا \""جۆن کری\"" ڕایگەیاندبوو بە هیچ شێوە بەكارهێنانی چەكی كۆمەڵكوژی لە لایەن حكوومەتەكەی بەشار ئەسەد بێ وەڵام نامێنێتەوە و سزای نێودەوڵەتیی بە دواوەیە.
كۆبوونە نهێنییەكەی ئهستەنبووڵ
هەواڵگری ڕۆیتەرز ئاشكرای كرد بەرهەڵستكارانی سووریا لەگەڵ گەورەبەرپرسانی ڕۆژئاوا لە ئیستەنبوڵ دیداریان كردووە و لە بارەی كات و ساتی هێرشەكەی سەر سووریا ڕێك كەوتوون.
بە پێی ئەو هەواڵانەی كە بە ڕۆیتەرز گەیشتوون هەموو شت بۆ هێرش كردنە سەر سووریا ئامادەیە و دەبێ چاوەڕوانی شەڕێكی قورس بین.
كۆشكی سپی: ئۆباما بیر لە بڕیارێكی دروست دەكاتەوە
\""جی كارنی\""، وتەبێژی كۆشكی سپی لە پرێسكۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: \""باراك ئۆباما\"" بە دوای ڕێگەیەكی باشە بۆ ئەوەی بتوانێ بڕیارێكی دروست لەبارەی سووریاوه بدات.
هیچ شك و گومان لەوەدا نییە كە ڕۆژی 21ـی ئەگۆست حكوومەتەكەی بەشار ئەسەد پەنای بۆ چەكی كۆمەڵكوژی بردووە. \""
باراك ئۆباما\"" باشترین بڕیار دەدات و دنیایش چاوەڕوانی ئەو بڕیارەن.
\""جی كارنی\"" لە كۆتاییدا گوتی: \""بەشار\"" خۆی خافڵاند و نەیهێشت لە كاتی دیاریكراودا چاودێران شوێنی بەكارهێنانی چەكی كۆمەڵكوژی بپشكنن. ئەوەیش وای كردووە ئێمە ئامادەی شەڕ لەگەڵ حكوومەتی سووریا بین.
گاردیەن: فڕۆكە شەڕكەرەكانی بریتانیا ئامادەی هێرشكردنن
ڕۆژنامەی گاردیەن لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بە ئامادەبوونی فڕۆكە شەڕكەرەكانی بریتانیا كرد كە لە وڵاتی قوبرسن.
خەڵكی دەوروبەی ئەو فڕۆكەخانەیە و چەند فەرمانبەریش باسی ئەوەیان كردووە كە هاتنی چەند فڕۆكەیەكی بەریتانی لە 48 ساعەتی ڕابردوودا گومانی هێرشی سەر سووریایان زیاتر كردووە و بۆ ئەو مەبەستەیش بریتانیا خۆی ئامادەی هێرشی ئاسمانی كردووە.
دانیشتنێكی بە پەلە و نائاسایی پەرلەمانی بەریتانیا
\""دێڤید كامیرۆن\"" ئەمڕۆ بەشداری دانیشتنێكی نائاسایی ناو پەرلەمان دەكات بۆ ئەوەی دەنگی پەرلەمانی بە ئامانجی هێرشكردنە سەر سووریای لە پشت بێت.
وتەبێژێكی \""دێڤید كامیرۆن\"" سەرۆكوەزیرانی بریتانیا ڕایگەیاند وڵاتەكەی خەریكی خۆ ئامادەكردنی هێرشی سەر سووریایە. هەرچەند تا ئێستە بڕیاری هێرشمان نەداوە.
مۆسكۆ داوای هێوربوونەوە لە ڕۆژئاوا دەكات
وەزارەتی دەرەوەی سووریا داوای لە ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی كرد وردبینانە بیر لە داهاتوو بكەنەوە. مۆسكۆ شەڕ لە گەڵ سووریا بە باش نازانێت و پێی وایە كارەساتی گەورەی بە دوادا دەبێت.
جۆری هێرشکردنە سەر سووریا
واشنتۆن پۆست نووسیویهتی: باراك ئۆباما بیر لە جۆری هێرشكردنە سەر سووریا دەكاتەوە و بێ شك دوو ڕۆژێك دەخایەنێت.\""
ڕۆژنامەی نیۆیۆرك تایمزیش نووسیویهتی: \""چاوەڕوانی ئەوە دەكرێت \""باراك\"" فەرمانی هاویشتنی مووشهکی كرووز بۆ ئامانجە دیاریكراوەكان بدات.\""
ئیسرائیل خۆی بە باشی ئامادە كردووە
گەورەبەرپرسانی ئیسرائیل خۆیان بە باشی ئامادە كردووە. بە تایبەت كە لە هێرشی ساڵی 1991ـی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی بۆ سەر عێراق، ئەو وڵاتە بوو بە ئامانجی مووشهکەكانی بەغدا، بەڵام بە هۆی ئەوەی هاوپەیمانیهتیی وڵاتانی عەرەب دژ بە عێراق تێك نەچێت، ئەوا وەڵامی نەدایەوە.
\""بێنیامین ناتانیاهو\""، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل گوتی: \""ئێمە بەشێك لە شەڕە ناوخۆییەكەی سووریا نین، بەڵام ئامادەی بەرگریكردن لە خۆمانین و بەوپەڕی هێزەوە وەڵامی هێرشەكان دەدەینەوە.\""
ئێران: چەكی كۆمەڵكوژی، سیناریۆی ڕۆژئاواییەكانە بۆ سووریا
ئێرانی هاوپەیمانی بەشار و حكوومەتەكەی كە بە ناردنی چەك بۆ حكوومەتی سووریا تاوانبارە، كوژران و زامداربوونی خەڵكی بێتاوانی سووریا بە سیناریۆیەكی قیزەونانەی ڕۆژئاواییەكان دەزانێت و پێی وایە بەو بیانوویە دەیانهوێ كۆتایی بە دەسەڵاتی بەشار بێنێت.
عێراقچی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: \""هێرشی ڕۆژئاوا بۆ سەر سووریا دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی ناوچە و كاردانەوەی خراپی لێ دەكەوێتەوە. ئێران ناتوانێ بەرامبەر بەو هێرشە بێدەنگ بێت.\"""