ئۆباما هێشتا بڕیاری‌ له‌سه‌ر سووریا نه‌داوه‌

ئۆباما هێشتا بڕیاری‌ له‌سه‌ر سووریا نه‌داوه‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ دیمانه‌یه‌كی‌ ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند دڵنیایه‌ له‌وه‌ی‌ رژێمی‌ به‌شار ئه‌سه‌د چه‌كی‌ كیمیایی‌ به‌كار هێناوه‌، به‌ڵام هێشتا بڕیاری‌ نه‌داوه‌ هێزی‌ سه‌ربازی‌ له‌ دژی‌ دیمه‌شق به‌كار بهێنێت.

باراك ئۆباما، سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا، له‌ دیمانه‌یه‌كی‌ ته‌له‌ڤزیۆنی‌ پی‌ بی‌ ئێس، ته‌ئكیدی‌ كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا دڵنیایه‌ له‌وه‌ی‌ رژێمی‌ به‌عسی‌ به‌شار ئه‌سه‌د، چه‌كی‌ كیمیایی‌ به‌كار هێناوه‌.

ئۆباما سه‌باره‌ت به‌ رێگه‌چاره‌كانی‌ قه‌یرانی‌ سووریا گوتی‌، هێرشێكی‌ كۆنترۆڵ‌كراو وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رژێمی‌ سووریا، ده‌توانێت كاریگه‌ر بێت و پێش به‌ دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌ سووریا بگرێت.

هاوكات ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ ئه‌گه‌رچی‌ هێشتا بڕیاری‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازیی‌ له‌ دژی‌ سووریا نه‌داوه‌، به‌ڵام ده‌ستێوه‌ردانی‌ راسته‌وخۆی‌ سه‌ربازی‌ له‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆی‌ سووریا، به‌ قازانج نازانێت.
Top