حەسیب قاپڵان: ئەگەر شەڕ روو بدات، ئەوا توركیا دێخێتە ژێر ئاگرەوە
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دەنگی ئەمەریكا بڵاویكردەوە كە هەر چەند حكوومەتی توركیا دەستی بە ئامادەكاری بۆ جێگرتن لە نێو بەرەی جیهانی لە دژی بەشار ئەسەددا كردووە، بەڵام لە نێو توركیادا چەند هێز و لایەنێك لە دژی بەشداری كردنی توركیا لەم بەرە جیهانیە دان.
لەم چوارچێوەیەدا پەرلەمانتاری بەدەپەی شاری شرناخ حەسیب قاپڵان ئاماژەی بەوە كردووە، كە ئەگەر شەڕی دژ بە سوریا دەست پێ بكات و توركیایش بەشداری لەم شەڕە بكات ئەوا توركیا دەکەوێتە ژێرئاگرەوە.
قاپڵان لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا توركیای ئاگادار كردووەتەوە و گوتوویەتی: سەبارەت بە سوریا و دەستوەردانی سەربازی لە دژی سوریا توركیا دەبێت زۆر هۆشیار و عاقڵانە هەڵسوكەوت بكات، بە پێچەوانەوە توركیا رووبەرووی زەرەرێكی یەكجار گەورە دەبێتەوە.