ئه‌گه‌ری‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ دانوستانه‌كانی‌ ئیسرایل و فه‌له‌ستین هه‌یه‌

ئه‌گه‌ری‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ دانوستانه‌كانی‌ ئیسرایل و فه‌له‌ستین هه‌یه‌
سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ‌ باس له‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ دانوستانه‌كانی‌ ئاشتیی‌ نێوان ئیسرایل و فه‌له‌ستین ده‌كه‌ن و وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا ره‌تی‌ ده‌كاته‌وه‌ دانوستانه‌كان هه‌ڵوه‌شابێته‌وه‌.

كه‌ناڵی‌ ته‌له‌ڤزیۆنیی‌ جه‌زیره‌، له‌ راپۆرتێكدا ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ دانوستانه‌كانی‌ ئاشتیی‌ نێوان ئیسرایل و فه‌له‌ستین، دوای‌ دوو كۆبوونه‌وه‌، جارێكی‌ دیكه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ درێژه‌ی‌ نابێت.

راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت فه‌له‌ستینییه‌كان بۆ ناڕه‌زایی‌ له‌ دژی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ رابردوو ئیسرایل بۆ سه‌ر فه‌له‌ستین كه‌ 3 كوژراو و 15 برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌، دانوستانه‌كانیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌، جێگری‌ گوته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌واڵه‌كه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ جه‌زیره‌ی‌ ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و ته‌ئكیدی‌ كردووه‌ته‌وه‌ هیچ لایه‌نێكی‌ دانوستانه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌كانی‌ هه‌ڵنه‌وه‌شاندووه‌ته‌وه‌ و دانیشتنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.

دوێنێ‌ رۆژنامه‌ی‌ ئیسرایلیی‌ هائارێتز، له‌ زمانی‌ به‌رپرسێكی‌ فه‌له‌ستینییه‌وه‌ كه‌ ناوی‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، رایگه‌یاند دانوستانه‌كانی‌ نێوان دوو حكوومه‌ت هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.
Top