سەرۆكی پارتی ئەمەكی توركی: هێشتا عەقڵیەتی 12ی ئەیلوول لە توركیا بەردەوامە

سەرۆكی پارتی ئەمەكی توركی: هێشتا عەقڵیەتی 12ی ئەیلوول لە توركیا بەردەوامە
27ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گولان میدیا)- سەرۆكی گشتی پارتی ئەمەكی توركی سەلما گۆركان سەبارەت بە دواپێشهاتە سیاسییەكانی توركیا رایگەیاند كە لە توركیا هێشتاكە چەندین كێشە و گرفت هەیە كە چارەسەركردنیان ئاسان نییە و هۆكاری چارەسەر نەكردنی ئەم كێشانەیش بەردەوام بوونی عەقڵیەتی 12ی ئەیلوولە لە توركیا.

بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی زاپ خەبەر سەرۆكی گشتی پارتی ئەمەكی توركی سەلما گۆركان رایگەیاندووە كە دەبێت پاكێجی دیموكراتیزسیون و دەستوری نوێ توركیا دوو بابەتی سەرەكەی گۆڕانكارییەكانی توركیا بن و پێویستە زەمینەیەك بۆ خەڵك برەخسێندرێت كە خەڵك بتوانێت بە ئازادانە بیروڕای خۆی لە سەر ئەم دوو بابەتە دەرببڕێت.

سەلما گۆركان هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە پرسی كورد یەكێكە لەو پرسە گرنگانەی توركیا كە تا ئێستە چارەسەر نەكراوە و هەر چەند لەم دواییەدا لایەنی كوردی چەندین هەنگاوی ئەرێنی بۆ خۆشكردنی زەمینە بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسە نابێت,بەڵام بە هۆی بەردەوام بوونی عەقڵیەتی 12ی ئەیلوولەوە حكوومەتی توركیا تا ئێستە نەیتوانیوە بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد هەنگاوێكی گرنگ بنێت.
Top