ژاپۆن بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و بەهێزكردنی سەربازانی، هانا بۆ وڵاتانی ئەفریقا دەبات
بە پێی ئەو هەواڵە وەزارەتی بەرگریی ژاپۆن نوێنەری خۆی بۆ ئەفریقا دەنێرێت و بۆ بە هێزتركردنی توانای سەربازیی خۆی پێویستی بە كۆكردنەوەی زانیاریی سەربازی لەسەر هەندێ وڵاتە و هەر بۆیەیش ئەو وڵاتە ئەفریقاییانەی هەڵبژاردووە.
نوێنەرە سەبازییەكانی ژاپۆن بۆ كۆ كردنەوەی زانیاری سەردانی وڵاتانی ئەلجەزایر، جیبوتی، مەراكیش، نیجریا، كێنیا و ئەفریقای باشوور دەكەن و هەروەها بەڕازیلیش لە ئەمەریكای باكوور ئامانجێكی تری وەزارەتی بەرگریی ژاپۆنە.
رۆژنامەی ئەلبلادی ئەلجەزایر ڕایگەیاند وەرگرتنی زانیاری لەسەر تیرۆریست و ئاساییشی ئەو وڵاتانە خاڵی سەرەكی لە كۆ كردنەوەی زانیارییەكانە و، وڵاتانی ئەفریقایش بەڵێنی یارمەتییان بە ژاپۆن داوە.
هۆكاری ئەم كارەی ژاپۆن بۆ بارمتەگرییەكەی ئەلجەزایر دەگەڕێتەوە، كە تێیدا چەند هاووڵاتیی بیانی كوژران كە چەند كەسێكیان ژاپۆنی بوون.