ئه‌مه‌ریكا، رژێمی ئه‌سه‌د به به‌رپرسی كیمیابارانی دیمه‌شق ده‌زانێت
جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكدا ته‌ئكیدی كرده‌وه رژێمی سووریا به‌رپرسه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دژی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی خۆی.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رقاڵی تاوتوێ كردنی چۆنیه‌تیی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده به‌هۆی ئه‌م تاوانه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه ئه‌مه‌ریكا زانیاریی وردی له‌سه‌ر كیمیابارانه‌كه هه‌یه و له رۆژانی داهاتوودا زانیاریی زیاتر بڵاو ده‌كاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه له ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر سووریا، هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تووشی شه‌ڕ ده‌بێت.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هۆشداریی داوه‌ته ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا كه هه‌ر چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانێكی سه‌ربازی له دژی رژێمی سووریا، به بێ ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، پێشێل كردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.