تەقە لە تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكرێت
ئەبو محەممەد، بەرپرسی راگەیاندنی فیرقەی موعەزەمییەی كۆمیتەی گشتی شۆڕشی سووریا، رایگەیاند \"تیمی نەتەوەیەكگرتووەكان، كە ئەمڕۆ بۆ پشكنینی شوێنی رووداوەكەی 21/8/2013 روویان لە دیمەشق كرد، رێگرییان لێ كراوە\"".
ئەبو محەممەد ئەوەشی خستەڕوو \""ئەوان لە چاوەڕوانی هاتنی تیمی نەتەوە یەكگرتووەكاندا بوون، بەڵام لەنزیك فڕۆكەخانەی سەربازی مەززەوە لەلایەن قەناسەكانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە تەقەیان لێكراوە\"".
گوتیشی \""لە ئەنجامی ئەو هێرشەی كراوەتە سەر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی تیمەكە، یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان پەكی كەوتووە\"".
رووداو"