ئەردۆغان: ئەمەریكامافی رەخنە گرتنی لە قسەکانی من نییە

 ئەردۆغان: ئەمەریكامافی رەخنە گرتنی لە قسەکانی من نییە
سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ شاری رێزەی توركیادا لە گەڵ جەماوەری ئەو شارە كۆبۆەوە و گوتارێكیشی پێشكەشی دانیشتوانی ئەو شارە كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركی بڵاویكردەوە كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەری لە ریزە باسی بارودۆخی میسر و سوریای كردووە و رەخنەی توندیشی ئاراستەی بەرپرسانی ئەمەریكا كردووە و گوتوویەتی: ئەمەریكا هیچ جۆرە مافێكی نییە كە رەخنە لە لێدوانەكانی من سەبارەت بە پشتگیریكردنی ئیسرائیل لە كودەتاكەی میسر بكات.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوە كردووە كە دیارە ئەمەریكایش بۆ خۆی پشتگیری لەو كوودەتایە كردووە، كە لە سەر ئیسرائیل بە دەنگ دێت، لێدوانەكانی من راستین و هیچ پێویستی بە وەڵامدانەوەی راستییەكان نییە، بەڵام ئەگەر بڕیارە لایەنێك وەڵامی لێدوانەكانی من بداتەوە ئەوا دەبێت ئیسرائیل وەڵام بداتەوە نە ئەمەریكا و هیچ مافێكی ئەمەریكا نییە وەڵامی من بداتەوە.

سەبارەت بە بارودۆخی سوریایش رەجەب تەیب ئەردۆغان رەخنەی زۆر توندی ئاراستەی كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی، نەتەوە یەكگرتووەكان و کۆمکاری عەرەبی كردووە و رایگەیاندووە كە لە سوریا رۆژانەی خەڵكی مەدەنی و ژن و منداڵی بێ تاوان قەسابی دەكرن و كەس دەنگ ناكات، هۆكاری ئەم بێدەنگییە چییە؟ نەتەوەیەكگرتووەكان لە كوێیە بۆ دەنگ ناكات؟

ئەردۆغان لە كۆتایی وتەكانی خۆیدا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە جیهان چی دیكە قەبووڵ ناكات كە وەكو رابردوو لە لایەن پێنج وڵاتەوە بەرێوە ببرێت چونكە جیهان گەورەترە لەو پێنج وەڵاتە و ئەو رۆژە دێت كە جیهان داوای لێپرسینەوە لەو پێنج وڵاتە دەكات.
Top