داوودئۆغڵو: توركیا دەچێتە هەر هاوپەیمانەتییەكەوە دژبە سووریا پێك بێت

داوودئۆغڵو: توركیا دەچێتە هەر هاوپەیمانەتییەكەوە دژبە سووریا پێك بێت
وەزیری دەرەوەی توركیا، ئەحمەد داوودئۆغڵو، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، ئەگەرچی هەنگاوەكانیان لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدایە، بەڵام ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریک نەدات، ئەوا وڵاتەكەی دەچێتە نێو هەر هاوپەیمانەتییەكەوە كە دژ بە سووریا پێك بێت.

داوودئۆغڵو بە ڕۆژنامەی میللیەتی توركیایی ڕاگەیاندووە، ئەگەر وەها بڕیار بێت ئەنجوومەنی ئاساییشی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارێك لەبارەی دۆخی سووریاوە دەرنەكات، ئەوا بریت(بدیل)ـی دیكە دێنە ئاراوە.

وەزیری دەروەی توركیا هەروەها گوتی، \"ئێستا 36 یان 37 دەوڵەت هەن بە دوای ئەو بریتانەوەن. ئەگەر هاتوو هاوپەیمانەتییان دژبە سووریا پێكهێنا، ئەوا توركیا شوێنی خۆی تێیدا دەگرێت. "
Top