ئه‌مڕۆ لێكۆڵینه‌وه له كیمیابارانه‌كه‌ی دیمه‌شق ده‌كرێت
هاوكات له‌گه‌ڵ ره‌زامه‌ندیی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، یه‌كتر به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له نزیك دیمه‌شق تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا رایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌ڵگه‌كان به‌هۆی تۆپبارانه‌وه فه‌وتێنرابن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له چه‌ند رۆژی رابردوودا شوێنه‌كه ده‌ستكاری كرابێت و به‌ڵگه‌كان شێوێنرابێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور رایگه‌یاندووه، 3 نه‌خۆشخانه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌م رێكخراوه له دیمه‌شق، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، نزیكه‌ی 3 هه‌زار و 600 نه‌خۆشیان چاره‌سه‌ر كردووه كه مادده‌ی كیمیاییان به‌ركه‌وتبوو و 355 كه‌سیان مردوون.
هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا رایانگه‌یاندووه له ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق، شه‌ڕ له‌و ناوچانه راده‌گرن.