شازادەیەکی سعودی: دەرچوون لە دژی وەلی ئەمری میسر رێگە بە دەرچوون لە دژی وەلی ئەمر سوعدیەش دەدات
شازادە خالید کوڕی تەلال لە پەیجەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە\" موڵەتدان بە دەرچوون لە دژی وەلی ئەمر لە میسر موڵەت دەدات بە هەر کەسێکی دیکە ئەگەر بیەوێت دەتوانێت لە سعودیەش هەمان کار بکات\"".
شازادە خالید گوتی \""بە پێی شەریعەتی خوا و سونەتی پێغەبەر پێویستە گوێڕاڵی وەلی ئەمر بین و لە دەسەڵاتی دەرنەچین، کەواتە چۆن لە وڵاتی خۆمان پابەندین بەو کارە هەروەها پێویستە پابەندیش بین بەوە لە بەرامبەر وەلی ئەمری میسر \""
ئاماژەیشی بۆ ئەوە کرد کە ئەو قسانە ئەو وڵاتە عەربیانە ناگرێتەوە کە زۆربەی زۆری هاووڵاتیەکانی بەشداریان لە شۆرشەکانی ئەم دوایەیاندا کردوودا .
لە کۆتایی قسەکانیشدا شازادە خالید سعودیە ئەو کارەی بە هەڵسوکەوتێکی ترسناک و هۆکاری نانەوەی دووبەرەکی وەسف کرد.
جێگەی ئاماژە پێکردنە شازادە خالید کوڕی تەلال کوڕی عەبدولعەزیز برای ملیاردێری بەناوبانگی عەرەب شازادە وەلید کوڕی تەلالە."