پەرلەمانتارێک: تەنیا کورد نەبێت، ھەموو لایەنەکان لە گەڵ فرە بازنەیی ھەڵبژاردن دان

 پەرلەمانتارێک: تەنیا کورد نەبێت، ھەموو لایەنەکان لە گەڵ فرە بازنەیی ھەڵبژاردن دان
پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد،ھەموو لایەنەکان لەگەڵ ئەوەدان ھەLبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق فرە بازنەیی بێت،تەنیا کورد نەبێت.

ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: خوێندنەوەی دووەم بۆ بۆ یاسای ھەڵبژاردن کراوە، بەڵام ناکۆکی لە سەر دوو خاڵ ھەیە، یەکەم ئایە ھەڵبژاردن فرە بازنەیی بێت یاخود یەک بازنەیی و خاڵی دووەم زیادکرندی کورسی کۆتا بۆ مەسیحی و ئیزیدییەکان و فەیلییەکان.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: ئێمە وەکو کورد دوامان کردووە ھەڵبژاردن یەک بازنەیی بێت و رێژەی کورسی کۆتاش زیاد بکرێت.

ئەبوبەکر راشیگەیاند: زۆرینەی کوتلەکان لە گەڵ ئەودان ھەڵبژاردن فرە بازنەیی بێت تەنیا کورد نەبێت، بۆیە رەنگە ھەر وەکو پێشوتر بێت کە فرە بازنەیی بوو.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لەم ھەفتەیە دەنگدان لە بارەی یاسای ھەڵبژاردنەکان بدرێت.
Top