لە 18 مانگدا 166 سەربازی تورك كوژراو و خۆیان كوشتووە

 لە 18 مانگدا 166 سەربازی تورك كوژراو و خۆیان كوشتووە
وەزیری بەرگری توركیا عیسمەت یەڵماز لە وەڵامی پرسیاری یەكێك لە پەرلەمانتارەكانی ئەو وڵاتەدا ئاماژەی بەوە كردووە كە لە 18 مانگی رابردوودا 166 سەربازی سوپای توركیا لە نێو سەربازخانەكاندا كوژراون و خۆیان كوشتووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سون خەبەری توركی بڵاویكردەوە كە وەزیری بەرگری توركیا عیسمەت یەڵماز لە وەڵامی پرسیاری یەكێك لە پەرلەمانتارەكانی ئەو وڵاتەدا سەبارەت بە هۆكاری كۆشتن و خۆكوشتنی سەربازەكانی سوپای توركیا لە نێو سەربازخانەكاندا رایگەیاندووە كە لە ماوەی كەمتر لە یەك ساڵ و نیودا لە نێو سەربازخانەكانی سەرانسەری توركیادا 166 سەرباز گیانیان لە دەست داوە.

عیسمەت یەڵماز ئاماژەی بەوە كردووە كە 108 سەرباز خۆیان كۆشتووە و 40 سەربازی دیكەیش بە هۆی رووداوی نەخوازراوی چەك و تەقەمنییەوە كوژراون و سەربازێكیش لە كاتی كار كردندا كوژراوە و 17 سەربازی دیكەیش بە هۆی شەڕی نێوان سەربازەكاندا كوژراون..
Top