موباره‌ك: له‌ ‌یه‌که‌م لێدوانیدا ده‌ڵێت سوپاس بۆ خوا هەق دەركەوت

 موباره‌ك: له‌ ‌یه‌که‌م لێدوانیدا ده‌ڵێت سوپاس بۆ خوا هەق دەركەوت
دوای گەیشتنی حوسنی موبارەك بۆ نهۆمی سێیەمی نەخۆشخانەی سەربازی، لەلایەن بیست كەسایەتی عەرەبی دیاری و گوڵی بۆ ڕەوانە كراوەو پێشكەشی كراوە و چەندین پەیوەندی تەلەفۆنیشی بۆ هاتووە یەكێك لەوانە پەیوەندی سۆزانی هاوسەری بووە كەماوەی 40 خولەك قسەی لەگەڵدا كردووەو دواتر سەفوەت شەریف ی سەرمایەدارو ئەحمەد فەتحی سرور سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی شورا قسەیان لەگەڵدا كردووە و خۆشحاڵی خۆیان سەبارەت بەئازاد بوونی پێڕاگەیاندووە.ڕۆژنامەی رەئی كوەیتی لەژمارەی ئەمڕۆیدا نووسیویەتی، باری تەندروستی موبارەك زۆر باش بووە و لەسەر جێگەی نووستنەكەی دانیشتووەو بۆ ماوەی دوو كاتژمێر بەبەردەوامی سەیری كەناڵی تەلەفزیۆنی نیلی كردووە.یەكێك لەو قسانەی موبارەك زۆر دووبارەی كردۆتەوە بەپێی ئەو هەواڵە ئەوە بووە كەناوبراو ووتوویەتی، سوپاس بۆ خوا جارێكی تر هەق دەركەوتەوەو پاكی ئەو سەلـمێندرا.
Top