دوای ئەوەی پارتی نەهزەی دەسەڵاتدار لە تونس داوای دانوستانی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەی كرد؛ لە كاردانەوەیەك دا ئۆپۆزسیۆن رایگەیاند كە پێویستە بۆ دەرچوون لە تەنگژەی سیاسی بەر لە هەر شتێك حكوومەتی وڵات هەڵبوەشێتەوە و حكوومەتێكی دیكە پێكبهێنرێت. لەو بارەوە تەیب بەكوش یەكێك لە نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە رایگەیاند كە هەر دانوستانێك بە بێ هەڵوەشانەوەی حكوومەت رەتكراوەیە و بەڵكو تەنها بە فیڕۆدانی كاتە.