سەرچاوەیەكی ئەمنی لیبیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند ئەفسەرێكی سوپای لیبیا بە ناوی مستەفا عەقیلە، كە پلەی عەقیدی لە رێزەكانی سوپای لیبیا هەبووە، دوای بەشداریكردنی لە نوێژی هەینی و دەرچونی لە مزگەوتێك لە ناوچەی حەدائیقی بنغازی، لە لایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە دەسترێژی گوللەی لێكراوە و ناوبراو كوژراوە. جێی باسە لە دوای شۆرشی دووهەزار و یازدەی گەلی لیبیا بە دەیان ئەفسەر، لە لایەن چەكدارانی نەناسراوەوە لە شاری بنغازیەوە كوژراون