هەڵمەت بۆ كاندیدكردنی موبارەك بۆ سەرۆكایەتی میسر دەستیپێكرد

 هەڵمەت بۆ كاندیدكردنی موبارەك بۆ سەرۆكایەتی میسر دەستیپێكرد
لەگەڵ ئازادكردنی حوسنی موبارەك، سەرۆكی پێشووی میسر، لایەنگرانی هەڵمەتێكیان لە فەیسبوك بۆ كاندیدكردنی بۆ سەرۆكایەتی میسر دەستپێكرد بەناوی (موبارەك سەرۆكی میسر لە ٢٠١٤).

هەڵمەتی كاندیدكردنی موبارەك پاش ئازادكردنی دێ لە ٢١ ئەم مانگە لەئاكامی رەتكردنەوەی ئەو تۆمەتانەی، كە ئاراستەی كرابوون بە تێوەگلان لە گەندەڵی دارایی و كوشتنی خۆپێشاندەرانی بەرهەڵستكار لەساڵی ٢٠١١.

پەیجی تایبەت بە هەڵمەتی كاندیدكردنی موبارەك لە فەیسبوك، كە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ سەرۆكایەتی میسری كرد بە وێنەیەكی سەرۆكی پێشووی میسر رازاوەتەوە و لەسەری نووسراوە (موبارەك ٢٠١٤).

هاوكات پەیجەكە هێرشی تو‌وند دەكاتە سەر بەرهەڵستكارانی موبارەك و لە گۆشەیەكی دیكەش ئەو \"دەستكەوت\""انە دەخاتەڕوو، كە موبارەك بۆ گەلی میسری بەدەستهێناون.

هەرچەندە هەڵمەتی كاندیدكردنی موبارەك لەلایەن چەند هێزێكی سیاسی لیبراڵی میسری وەك بز‌ووتنەوەی تەمەرود رەتكرایەوە، جگە لەهەموو هێزە سیاسییە ئیسلامییەكانی ئەو وڵاتە، بەڵام لە بەرامبەردا لایەنگرانی هەڵمەتەكە جەخت دەكەنەوە \""موبارەك گونجاوترین كەسە بۆ سەرۆكایەتیكردنی میسر لەم قۆناخەدا\"".









رووداو"
Top