ئەمریکا بۆ جەنگی سوریا خۆی ئامادە دەکات
سەرچاوە سەربازییە باڵاکەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ CNN ئەوەی خستەروو کە\" وڵاتەکەی ئەو ئامانجانەی لە سوریا دیاری کردووە کە بڕیارە لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەو وڵاتە بیانپێکێت\"".
گوتیشی \"" هەروەها ئەگەری بەکارهێنانی موشەکی کروز لە جێگەی فرۆکە خراوەتەروو \"">
ئاماژەیشی بۆ ئەوە کرد کە ئەم رێوشوێنانە بە مەبەستی پێدانی کۆمەڵێک بژاردەی گشتگیر بە سەرۆک ئەگەر هیچ بڕیارێک لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نەتەوەییەوە دەرنەکرێت کە بڕیارە پێنج شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەکەی ئەنجام بدات.
ئەوەیشی دووپاتکردەوە لە کاتێکدا ئەگەر بەڵگەیەک دەست وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بکەوێت کە رژێمی ئەسەد بەرپرسە لە هێرشە کیمیاوێکە ئەم دواییە ئەوکاتە هێرشی ئاسمانی توانەکانی ئەسەد بۆ بەکارهێنانی ئەو چەکانە دەپێکێت .
لای خۆیەوە باراک ئۆباما سەرۆکی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لە بەرنامەی رۆژێکی نوێَی کەناڵی CNN کە دوێنێ پەخشکرا رایگەیاند \""بەم نزیکانە گوێبیستی بڕیاری نوێ دەبن سەبارەت بەسوریا و میسر\"".
ئۆباما جەختی لەسەر ئەوە کردووە کە کات نزیک دەبێتەوە لە وەرگرتنی هەڵوێستێکی کۆتایی سەبارەت بە سوریا و میسڕ.
پێشتر بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاندبوو هێزی دەریاوانی ئەمریکا بوونی خۆی لە دەریای ناوراست بە چوارەم کەشتی جەنگی بە هێز دەکات .
"