دادگه‌یه‌كی قاهیره‌ بڕیارى دا حوسنی موباره‌ك ئازاد بكرێت و به‌ شێوه‌یه‌كی ده‌ست به‌سه‌ر له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆیدا ژیان بگوزه‌رێنێت

 دادگه‌یه‌كی قاهیره‌ بڕیارى دا حوسنی موباره‌ك ئازاد بكرێت و به‌ شێوه‌یه‌كی ده‌ست به‌سه‌ر له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆیدا ژیان بگوزه‌رێنێت
چه‌ند به‌رپرسێكی میسری رایانگه‌یاند كه‌ حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشووتری میسر به‌ هیلیكۆپته‌رێكی پزیشكی له‌ به‌ندیخانه‌ى توڕه‌وه‌ گه‌یشته‌ نه‌خۆشخانه‌ى سه‌ربازی له‌ گه‌ڕه‌كى مه‌عادی له‌ باشووری قاهیره‌ پاش ئه‌وه‌ى دادگه‌یه‌كی قاهیره‌ بڕیارى دا ئازاد بكرێت.

سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاند كه‌ حوسنی موباره‌ك له‌ سه‌ر داخوازى خۆی بۆ نه‌خۆشخانه‌ى سه‌ربازی گوێزراوه‌ته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوه‌تى ئازاد بكرێت و به‌ شێوه‌یه‌كی ده‌ست به‌سه‌ر له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆیدا ژیان بگوزه‌رێنێت، له‌و رووه‌وه‌ دادگه‌یه‌كی قاهیره‌ بڕیارى دا حسنی موباره‌ك ئازاد بكرێت پاش ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به‌ پرسی كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بێ تاوان ده‌رچوو.

لاى خۆیه‌وه‌ جێگرى فه‌رماندارى سه‌ربازی میسر بڕیارى دا موباره‌ك له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ده‌ست به‌سه‌ری به‌سه‌ر ببات پاش ئه‌وه‌ى دادگه‌یه‌كی قاهیره‌ بڕیارى ئازاد كردنی ده‌ركرد.

جێى ئاماژه‌یه‌ حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی پێشووتری میسر دواى شۆڕشی گه‌لانی میسر له‌ 25ی كانوونی دووه‌می 2011 دوو ساڵ و چوار مانگ له‌ به‌ندیخانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بوو به‌ چه‌ند تۆمه‌تێكیش دادگه‌یی كرا پێش ئه‌وه‌ى بڕیارى ئازادكردنی ده‌ربچێت.
Top