چالاكانی‌ ئۆپۆزسیۆن زیاتر له‌ 560 كه‌س بە چەکی کیمیایی كوژراون

 چالاكانی‌ ئۆپۆزسیۆن زیاتر له‌ 560 كه‌س بە چەکی کیمیایی كوژراون
وەک ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ شه‌رقولئه‌وسه‌تی‌ میسری‌ بلاَویكرده‌وه‌، ئه‌مینداری‌ گشتی‌ كۆمكاری‌ ولاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ داوای‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ڕاپۆرتانه‌ بکات کە باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ر له‌نوێ‌ سوپای‌ سوریا چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌دژی‌ هاولاتیان وڵاتەکەی به‌كارهێناوه‌. لە هەواڵەکەدا هاتووە : نه‌بیل عه‌ره‌بی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ كۆمكاری‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ داوای‌ له‌ پشكنه‌ره‌كانی‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردووە ده‌ستبه‌جێ‌ سه‌ردانی‌ ناوچه‌ی‌ غه‌وته‌ی‌ شه‌رقی‌ بكه‌ن له‌نزیك دیمه‌شقی‌ پایته‌خت‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بكه‌ن. بەتایبەت بەدواداچون لەسەر ئەو ڕاپۆرتانه‌ بکەن کە باس له‌وه‌ ده‌كات سوپای‌ سوریا چه‌كی‌ كیمیایی‌ به‌كارهێنابێت، ئاژناسی شەرق ئەوسەت ئەوەشی خستۆتەروو کە نه‌بیل عه‌ره‌بی‌ سه‌رسوڕمانی‌ خۆی‌ نیشانداوه‌ له‌ئه‌نجامدانی‌ تاوانێكی‌ وا گه‌وره‌ له‌كاتێكدا پشكنه‌ره‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌خاكی‌ سوریادان‌و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌. هاوکات به‌گوته‌ی‌ چالاكانی‌ ئۆپۆزسیۆن زیاتر له‌ 560 كه‌س له‌و شوێنه‌دا كوژراون.
Top