كوژراوه‌كانی‌ كیمیابارانی‌ دیمه‌شق، گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 600 كه‌س

كوژراوه‌كانی‌ كیمیابارانی‌ دیمه‌شق، گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 600 كه‌س
له‌ ئه‌نجامی‌ بۆردومانی‌ كیمیایی‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی‌ ده‌وروبه‌ری‌ دیمه‌شقی‌ پایته‌ختی‌ سووریا، زیاتر له‌ 600 كه‌س كوژراون و بژاردنی‌ ته‌رمه‌كان هێشتا درێژه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵن.

به‌پێی‌ راپۆرتێكی‌ كه‌ناڵی‌ عه‌ره‌بییه‌، بۆردومانه‌كه‌ ئه‌مڕۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ غه‌وته‌ی‌ رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای‌ گرتووه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها شارۆچكه‌كانی‌ جۆبه‌ر و زمێلكا و عه‌ین ته‌رما له‌ نزیك دیمه‌شقیش كیمیاباران كراون.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌تا ئێستا لانیكه‌م 635 كه‌س به‌هۆی‌ كیمیاباران كردنی‌ ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ دیمه‌شق كوژراون و پێده‌چێت گازی‌ سارین له‌م هێرشه‌دا به‌كار هێنرابێت.

بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ كیمیاباران كردنی‌ هاووڵاتیانی‌ سووریا له‌ نزیك پایته‌خت، له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ چاودێرانی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ سووریان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌ سووریا به‌كار هێنراوه‌ یان نا.
Top