ئۆپۆزیسیۆنی سوریا: کوژرانی زیاتر لە 200 کەس لە هێرشێکی کیمیاوی هێزەکانی ئەسەد بۆ سەر دیمەشق

ئۆپۆزیسیۆنی سوریا: کوژرانی زیاتر لە 200 کەس لە هێرشێکی کیمیاوی هێزەکانی ئەسەد بۆ سەر دیمەشق
ئۆپۆزیسیۆنی سوریا بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە بۆردومانەکانی هێزەکانی ئەسد بۆ سەر رۆژهەڵاتی دیمەشق راگەیاند.

سەرچاوەیەک لە ئۆپۆزیسیۆنی سوریا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند \"سەرلەبەیانی ئەمرۆ هێزەکانی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا ناوچەکانی ترما و زملکا و جوبری غوتەی رۆژهەڵاتی دیمشقیان بە چەکی کیمیاوی بۆردوومان کردووە\"".

رۆیتەرز لە زاری \""بەیان بەکری\"" کارمەند لە یەکەی فریاکەوتنی دۆما سوریە گێڕاوەتەوە \"" ژمارەی ئەو کوژراوانەی کە گەیشتوونەتە ناوەندە پزیشکیەکانی ناوچەکە گەیشتۆتە 213 کوژراو\"" ئەو کارمەندە رایشیگەیاندووە \"" زۆربەی کوژراوەکان ژن و منداڵن\"".


لای خۆیانەوە ژمارەیەک چالاکوانی سوری 19 وێنەیان بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا 19 تەرم پێشاندراوە کە پێی وتەی ئەو چالاکوانانە ئەو کەسانە لە بۆردومان کردن بە چەکی کیمیاوی لە دۆما گیانیان لەدەست داوە.

ئەم بۆردومان کردنە لە کاتێکدا دێت کە تیمێک لە پسپۆرانی بواری چەکی کیمیاوی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی دیمەشق ئەکەن بۆ بەدواداچوون لەوەی ئایا کیمیاوی لە سوریا بەکارهاتووە یاخود نا."
Top