ئەردۆغان: ئەوەی دەڵێ لە توركیا دیكتاتوریەت هەیە با سەیری میسر بكات
لەمبارەیەوە كاناڵی تی ئار تی توركی بڵاویكردەوە كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا وەڵامی ئەو رەخنانەی داوەتەوە كە ئاماژە بەوە دەكەن كە لە توركیادا دیكتاتوریەت هەیە و گوتوویەتی: با ئەو كەسانە كە باسی هەبوونی دیكتاتوریەت لە توركیا دەكەن سەیری میسر بكەن و دواتر قسە بكەن.
ئەردۆغان هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەر لە توركیا دیكتاتوریەت هەبوو بایە ئەوا ئەو كەس و لایەنانە نەیاندەتوانی وشەی دیكتاتوریەت بەكاربهێنن.
ناوبراو سەبارەت بە بارودۆخی میسریش رایگەیاندووە كە بەڵگەی باشمان لە بەردەست دایە، كە دەستی ئیسرائیل لە پشت رووداوەكانی میسرە.