(هەڵۆ)كەی ئیخوان موسلمین بە نیقابەوە گیرا

(هەڵۆ)كەی ئیخوان موسلمین بە نیقابەوە گیرا
شەوی ڕابردوو میدیاكانی میسر هەواڵی گرتنی یەكێك لە توندڕەوترین سەركردە هەڵاتووەكانی ئیخوان موسلمینیان ڕاگەیاند. میدیاكان لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانی میسرەوە دەڵێن، سەفوەت حیجازی، بە جلوبەرگی ئافرەتان و بە نیقابەوە گیراوە.

سەفوەت حیجازی، یەكێكە لە توندڕەوترین سەركردەكانی ئیخوان و بە(هەڵۆ)كەی ئیخوان دەناسرێت.

حیجازی یەكێك بوو لە سەرپەرشتیارانی گردبوونەوەكانی ڕابیعەی عەدەوییە و لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی میسرەوە بە كوشتن و سووتاندن و تێكدانی ئاسایشی گشتی و تیرۆر تۆمەتبار دەكرێت.

میدیاكانی میسر لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی ناوخۆی میسرەوە ڕایانگەیاند دوێنێ هێزە ئەمنییەكانی میسر لە شارۆچكەی \"سیوە\""ی نێزیك سنووری لیبیا گیراوە و بەلێكدانەوەی سەرچاوەكە حیجازی ویستوویەتی بەرەو لیبیا ڕابكات.

سەرچاوەكە تەئكیدی كردەوە كە سەفوەت حیجازی بە جلوبەرگی ئافرەتان و بە نیقابێكی باڵاپۆشەوە لە نێو ئۆتۆمبێلێكی تاكسیدا گیراوە. "
Top