پۆلیس و سوپا خۆپێشانده‌رانی ئیخوانی بڵاوه‌ پێكرد

 پۆلیس و سوپا خۆپێشانده‌رانی ئیخوانی بڵاوه‌ پێكرد
14ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- پۆلیس و سوپای میسر ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپێشانده‌رانی \"ئیخوان موسلمین\"" دابوویان جێبه‌جێ كرد و هه‌ردوو گۆڕه‌پانی \""ڕابیعه‌ی عه‌ده‌وی\"" و \""نه‌هزه‌\""ـیان پێ چۆڵ كردن.

له‌و كاته‌وه‌ی له‌ 30ـی حوزه‌یرانی ڕابردوودا سوپا سه‌رۆكی میسر (محه‌ممه‌د مورسی) له‌ پۆسته‌كه‌ی وه‌لا نا، لایه‌نگرانی \""ئیخوان\"" له‌ هه‌ردوو گۆڕه‌پانی ناوبراو له‌ خۆپێشاندانی به‌رده‌وامدا بوون.

هه‌فته‌ی ڕابردوو سوپا هۆشداری دایه‌ خۆپێشانده‌ران كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و كۆتایی به‌ خۆپێشاندانه‌كانیان نه‌هێن ئه‌وا به‌هێز كۆتایی پێ ده‌هێنرێت.

سه‌رچاوه‌كانی \""ئیخوان\"" ده‌ڵێن پتر له‌ 120 كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیس و سوپاوه‌ كوژراون و زیاتر له‌ 400 كه‌سیش ده‌ستگیر كراون.

به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس ده‌ڵێن ته‌نها 10 كه‌س به‌هۆی پێكدادانه‌وه‌ كوژراون و تا ئێستاش هیچ ئامارێك به‌ فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌.
"
Top