گه‌رده‌لوولى یاخیبوون له‌ به‌حره‌ین سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌

گه‌رده‌لوولى یاخیبوون له‌ به‌حره‌ین سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
14ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- كه‌مێك پێش ئێسته‌ قۆناخی دووه‌می گه‌رده‌لوولی یاخیبوون له‌ به‌حره‌ین و سه‌رجه‌م گونده‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیپێكرد.
له‌م قۆناخه‌دا داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵك كراوه‌ برژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و حكومه‌ت بروخێنن.
هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی به‌حره‌ین ژماره‌ی زرێپۆش و كه‌ره‌سته‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌لًًَك زیاد كردووه‌و رایانگه‌یاندووه‌ مۆڵه‌ت به‌هیچ جۆره‌ خۆپێشاندانێك ناده‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی حكومه‌تی به‌حره‌ین سه‌رجه‌م گوندوشاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گه‌مارۆ داوه‌ و سه‌رجه‌م شه‌قام و جاده‌ی سه‌ره‌كیه‌كانی كونترۆڵ كردووه‌. هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌موو پاس و ترۆمبیلێك كه‌ ده‌چێته‌ مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حرین به‌ وردی ده‌پشكنن.
Top