محه‌مه‌د مورسی مان له‌ خواردن ده‌گرێ

محه‌مه‌د مورسی مان له‌ خواردن ده‌گرێ
14ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- سه‌رۆكی لادراوی میسڕی هه‌ڕه‌شه‌ی مانگرتن له‌ خواردن ده‌كات ئه‌گه‌ر بێتو زیندانیكردنه‌كه‌ی له‌وه‌ زیاتر درێژه‌ بكیشێ.

محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشووی میسڕ هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌ ئه‌گه‌ر سوپای میسڕی به‌زۆر لایه‌نگره‌كانی له‌ خۆپێشاندانه‌كان دووربخاته‌وه‌، ئه‌وا مان ده‌گرێ و داواشی كردووه‌ ئه‌و په‌یامه‌ی بگه‌یه‌ننه‌ فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای میسڕی.

هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ \"من ته‌نیا كه‌سێكم ده‌توانم كۆتایی به‌ خۆپێشاندانه‌كان بێنم و ئه‌وه‌ش به‌دی نایه‌ت، هه‌تا ئازادكردنی نه‌كرێم و سه‌رجه‌م رێبه‌رانی ئیخوان ئه‌لموسلمین و گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌مان پێنه‌درێ كه‌ ئیتر دادگایی ناكرێین\"".

رۆژنامه‌ی (الرای)ی كوێتی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ داواكاری مورسی بۆ ئازادكردنی خۆی و هاورێكانی بۆ یه‌كه‌مجار نییه‌ و تا ئێسته‌ سێ جار ئه‌و داوایه‌ی پێشكه‌ش كردووه‌، به‌ڵام داوای له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سوپای میسڕییه‌وه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌."
Top