لە شەڕ و پێكدادانەكاندا 120لە میسركەس كوژران و زیاتر لە 5 هەزاریش برینداربوون

لە شەڕ و پێكدادانەكاندا 120لە میسركەس كوژران و زیاتر لە 5 هەزاریش برینداربوون
14ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- بە گوێرەی كەناڵە تەلەفزیۆنەكانی ناوخۆی میسر، ژمارەی كوژرانی شەڕو پێكدادانەكانی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە لەگەڵ خۆپیشاندەرانی ئیخوان موسلیمین بۆ سەد و بیست كوژراو بەرز بووە و بە هەزارانیش بریندار بوونە. وەك لە دیمەنەكاندا بینراوە، لە ناوچەی رابیعەی عەدەوی و نەهزە لە بەردەم زانكۆی قاهیرە، هێزە ئەمنییەكانی میسر بە شێوەی جیا جیا هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی ئیخوان موسلیمین بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەكانیش سەد و بیست خۆپیشاندەر كوژراون و بە هەزارانی دیكەش برینداربوونە، هاوكات وەزارەتی ناوخۆی میسر لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە، كە هێزە ئەمنییەكان بە تەواوی ناوچەی نەهزەیان كۆنترۆڵ كردووە و ئەمەش دوای ئەوەی بەرە بەیانی ئەمرۆ هێزە ئەمنییەكانی میسر بە ئامانجی كۆتایی هێنان بە مانگرتن و خۆپیشاندانە ناڕەزاییەكانی لایەنگرانی ئیخوان موسلیمین لە ناوچەی رابیعە عەدەوی و نەهزە لە شاری قاهیرە هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران و كە شەڕو پێكدادانێكی سەختی لێكەوتووەتەوە.
Top