14ی ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- ئاژانسەكانی هەوالأ لە لیبیاوە رایانگەیاند كە ژمارەیەك لە ئەمازیغییەكان هەڵیانكوتایە سەر بارەگای كۆنگرەی نیشتمانی لەتەرابلوسی پایتەختی لیبیا. ئەو ئاژانسانە ئاماژەیان بەوەیش كردووە كە هێرشبەرەكان پەنجەرەكانی بارەگاكەیان شكاندووە و كەل و پەلەكانی ناو بارەگاكەشیان تێكوپێك داوە. لەو بارەوە عومەر حەمیدان گوتەبێژ بە ناوی كۆنگرەی نیشتمانی لیبیا رایگەیاند كە هێرشەكە كاتێك رووی داوە كە ئەمازیغییەكان خۆپیشااندانێكیان سازدابوو داوایان دەكرد رەچاوی مافەكانی ئەوانیش بكرێت. بەڵام ئاژانسەكان ئاماژەیان بە هیچ زانیارییەك لەبارەی پێكان و بەركەوتنی هیچ كەسێك نەكردووە لەو رووداوەدا. گوتەبێژەكە ئاماژەی بەوەیش كردووە كە هێرشبەرەكان كەلوپەلەكانی ناو بارەگاكەیان تێكوپێك داوەو هەندێك بەڵگەنامەیش نەماون. پێشتریش محەمەد شێخ وەزیری ناوخۆی لیبیا لە لێدوانێكدا رایگەیاند: ئەو 14 هەزار بەندكراوەی كە لە دوای ڕووخانی رژێمی قەزافییەوە لە ساڵی 2011 لە گرتوخانەكاندا هەڵاتوون هێشتا دەستگیر نەكراونەتەوە. وەك محەمەد شێخ گوتی: لە كاتی شۆڕشی گەلی لیبیا كە دژی دەسەڵاتی موعەممەر قەزافی بەرپابوو، لە گرتووخانەكاندا 14 هەزار بەندكراو رایان كردووە و تا ئێستاش ئازادن و دەستگیر نەكراونەتەوە .