كۆمیتەی ئامادەكاری دەستووری نوێی توركیا دەستی بە كارەكانی كردەوە

كۆمیتەی ئامادەكاری دەستووری نوێی توركیا دەستی بە كارەكانی كردەوە
14ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- دوای چەند رۆژێك پشوودان كۆمیتەی ئامادەكاری دەستووری نوێی توركیا رۆژی سێ شەممە لە ئەنقەرە دووبارە دەستی بە كار و چالاكییەكانی خۆی كردەوە و لە سەر چەند مادەیەكی دیكەی دەستووری نوێ ئەندامانی كۆمیتەی ناوبراو رێككەوتن.

بە پێی هەواڵێكی كەناڵی تی 24ی توركی رۆژی سێ شەممە كۆمیتەی ئامادەكاری دەستووری نوێی توركیا دووبارە دەستی بە كار و چالاكییەكانی خۆی كردووە و ئەندامانی كۆمیتەی ناوبراو لە سەر چەند مادەیەكی دیكە رێككەوتوونە.

لە گفتووگۆكانی رۆژی سێ شەممەدا دەركەوتووە كە رەنگە لە دەستووری نوێی توركیادا ماف بەو ئەندام پەرلەمانانە بدرێت كە بیانەوێ بە رووپۆشەوە ( لەچك و سەرپۆش) بەشداری لە دانیشتنەكانی پەرلەمان بكەن.
Top