محەمەد مورسی بە 15 رۆژی دیكەی زیندانیكردن سزادرا

محەمەد مورسی بە 15 رۆژی دیكەی زیندانیكردن سزادرا
١٣ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- ئاژانسەكانی هەواڵ بلاویان كردۆتەوە دادگای تێهەلچونەوە لە قاهیرە بە تۆمەتی ئاڵوگۆركردنی هەواڵگری لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس لەفەڵەستین و ئەنجامدانی كاری دوژمنكاری لەگەڵ هێزەكانی پۆلیسی میسر پازدە رۆژ سزای زیندانی بەسەر محەمەد مورسی سەرۆكی لەكارلادراوی میسردا سەپاندەوە، هەروەها سەرچاوەكان بڵاویان كردۆتەوە دادگای ناوبراو بێ ئەوەی هیچ پرسیارێك ئاراستەی مورسی بكات سزاكەی بۆ براندۆتەوە، جێی باسە چەند جارێك تۆمەتی ونكردنی دۆسیەی تاوانباران و ئازادكردنی هەندێك لەتۆمەتباران و یارمەتیدانی هەڵاتنی زیندانیان لە گرتوخانەكان ئاراستەی مورسی كراوە.
Top