١٣ی ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- ئیهود باراك وەزیری بەرگریی پێشوی ئیسرائیل رایگەیاندووە پێویستە پشتگیری لە گۆرانگاریەكانی ئەم دواییەی میسر بكرێت، لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی سی ئێن ئێندا ئیهود باراك رایگەیاندوە ئیسرائیل و ئەمریكا هیچ كاریگەریەكیان نەبووە لە گۆرانی سیاسی ئەم دواییەی میسر، بەڵام پێویستە هەموان پشتگیری لە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی ئێستای میسر بكەن و هەوڵبدەن میسر بەقۆناغێكی باشتردا ببەن ئەوەش لەریگای بەرێوەچونی هەڵبژاردنەوە، هەروەها لەبەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا ئیهود باراك ئاماژە بۆ ئەوە دەكات؛ هەرچەندە محەمەد مورسی بەهەڵبژاردنێكی پاك و نسبیدا هاتە سەر حوكم بەڵام میللەت ئەوەی رەت كردەوە كە مورسی دەیویست وڵات بەرەو سیستەمێكی شمولیی ئایینیدا ببات،كە ئەمەش بووە هۆكاری لادانەكەی و وتیشی پێویستە پشتیوانی لە حوكمرانانی ئێستای میسر بكرێت.