١٣ی ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- په‌نجاو پێنج چه‌كداری به‌ره‌ی نوسره و 3 شه‌ڕڤانی یه‌پەگەی کوژران و سوپای ئازادی سوریا 13 هاووڵاتی كورد ڕاده‌ستی به‌ره‌ی نوسره کردووە و بەرپرسێکی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه رایگه‌یاند، چه‌كدارانی به‌ره‌ی نوسره له‌ماوه‌ی 2 رۆژی رابردوودا، 3 جار هێرشیانكردۆته سه‌ر ناوچه‌كانی قه‌ڵای سه‌معان و گوندی باعسوفان له عه‌فرین و له دوای شه‌ڕو پێكدادانێكی قورس ناچار كراون پاشه‌كشه بكه‌ن، له‌ئه‌نجامیشدا 27 چه‌كداری به‌ره‌كه كوژراون. فه‌رمانده‌ی گشتیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه ئەوەشت زستۆتەروو کە له ترپه سپیش، چه‌كدارانی به‌ره‌ی نوسره هێرشیانكردۆته سه‌ر گوندی چێله‌ك و له‌دوای پێكدادانێكی قورس، 12 چه‌كدارو 2 شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه كوژراون. روانگه‌ی سوریی بڵاویكرده‌وه، چه‌كدارانی سوپای ئازاد دوای ئه‌وه‌ی 13 هاوڵاتی كوردیان له بازگه‌یه‌ك له‌شارۆچكه‌ی سه‌فیره‌ی نزیك ته‌لعه‌ران و ته‌لحاسڵ ده‌ستگیركردوه، دواتر ڕاده‌ستی چه‌كدارانی به‌ره‌ی نوسره‌یان كردون. له‌لایه‌كی دیکەوە ماڵپەری وڵات نێت بڵاویکردەوە کە له‌دوایین هێرشی چه‌كدارانی به‌ره‌ی نوسره‌دا كه شه‌وی رابردوو بۆسه‌ر گوندی باعسوفان ئه‌نجامیانداوه، 16 چه‌كداری نوسره كوژراون و شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌گه‌ش كوژراوه.