بەهۆی باهۆزی یۆتۆر 2 كەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیكەش بێ سەروشوێن بوون

بەهۆی باهۆزی یۆتۆر 2 كەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیكەش بێ سەروشوێن بوون
١٣ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- سەر لە بەیانی دوو شەممە باهۆزی یۆتۆر فلیپینی گرتەوەو بەرپرسان رایانگەیاند كە باهۆزەكە چەندین خانووبەرەی ڕووخاندووەو داڕووخانی زەوی لێ كەوتووەتەوەو لە ئاكامیشدا بووەتە هۆی بە لایەنی كەمەوە گیان لە دەستدانی دوو كەس و بێ سەرو شوێن بوونی بیست و سێ كەسی دیكەیش. لەو بارەوە بەرپرسان روونیان كردەوە كە خێرایی ئەو بایەی لەگەلأ باهۆزەكەدا بووە گەیشتووەتە دوو سەد كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكداو نێگەرانی ئەوەشیان دەربڕیوە ژمارەیەكی زۆرتری دانیشتووانی كەنارەكان و ناوچە چیاییەكان گیانیان لەدەست دابێت. لای خۆیەوە فرانسیس رۆدریگیز بەرپرس لە دەزگەی بەرەنگاربوونەوی كارەساتەكان نیگەرانی خۆی لەمەڕ بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان و زیانەكانی باهۆزەكە دەربڕیوە.
Top