سوپای تورکیا لە ژێر ناوی چەکدارەکانی بەرەی نەسرە چوونەتە ناو خاکی سوریا
بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە کە لە سەرچاوەیەکی باوەرپێکراوە گواستویەتیەوە، هێزەکەی سەر بە سوپای تورکیا لە چەند گەڕەکێکی شارەکە جێگیرکراون کە زۆربەی دانیشتوانەکانیان کوردن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا کە لە رێگەی خاڵی سنوری \"کیلیس\""ەوە ئەو هێزە سەربازییە چووەتە ناو خاکی تورکیاوە و چەک و کەل و پەلی سەربازی تەواوی پێبووە.
ماوەی چەند هەفتەیەکە شەڕو پێکدادانی توند لە نێوان چەکدارانی بەرەی نوسرە و هێزەکانی پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستان روودەدات بەوهۆیەشەوە چەندین کەس کوژراون هەر یەکە لە حکومەتی تورکیا و چەند هێزێکی سیاسی ناوچەکەش بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ پشتگیری ئەو هێرشانە دەکەن کە دەکرێتە سەر کوردانی رۆژئاوا."