حكوومه‌تی میسر ده‌یه‌وێت به‌ رێگاى ئاشتی قه‌یرانى ناوخۆ چاره‌سه‌ر بكرێت

حكوومه‌تی میسر ده‌یه‌وێت به‌ رێگاى ئاشتی قه‌یرانى ناوخۆ چاره‌سه‌ر بكرێت
١٢ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- نه‌بیل فه‌همى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر له‌ لێدوانێكدا بۆ تۆڕى هه‌واڵى بى بى سى رایگه‌یاند: ئه‌و مانگرتن و خۆپیشاندانه‌ ناڕه‌زاییانه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ لایه‌نگرانى محه‌مه‌د مورسى سه‌رۆكى دوورخراوه‌ى ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن پێویسته‌ زۆر به‌ خێرا و به‌ په‌له‌ كۆتاییان پێ بهێنرێت.

فه‌همى گوتیشى: ئه‌م ره‌وشه‌ى ئێستا كه‌ گۆڕه‌پانى سیاسى میسر به‌ خۆوه‌ ده‌یبینێت نابێت له‌وه‌ زیاتر درێژه‌ بكشێت و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر دووپاتیشى كرده‌وه‌، ئه‌و رێوشوێنه‌ كه‌ هێزه‌كانى پۆلیس له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانى لایه‌نگرانى مورسى دیگڕنه‌ به‌ر له‌ چوارچێوه‌ى یاسا ده‌بێت و روونیشى كرده‌وه‌، هێشتا حكوومه‌تى میسر ده‌یه‌وێت له‌ رێگاى وتوێژى ئاشتییه‌وه‌ قه‌یرانى ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.
Top