سه‌رۆكی روسیا له‌ خه‌فه‌تی مردنی راهێنه‌ره‌كه‌ی به‌ته‌نها رێده‌كات

سه‌رۆكی روسیا له‌ خه‌فه‌تی مردنی راهێنه‌ره‌كه‌ی به‌ته‌نها رێده‌كات
١٢ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 2013/8/7 ڤلادیمیر پۆتن سه‌رۆكی روسیا له‌ رێوره‌سمی به‌ خاكسپاردنی ئه‌ناتۆڵی راخلین مامۆستاو راهێنه‌ری یاری جۆد و كاراتی ئاماده‌ ده‌بێت، له‌ خه‌فه‌تی ئه‌و رووداوه‌دا ناچێته‌ ناو ئوتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌و به‌ته‌نها روو له‌ شه‌قامی پوترسپورگ ده‌كات هاوخه‌می خۆی ده‌رده‌بڕێت، چونكه‌ پۆتن هه‌میشه‌ راخلین-ی راهێنه‌ر وه‌كو باوكی دووه‌می ناوبردووه‌ و رۆڵی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ ژیانی كه‌سایه‌تی ئه‌ودا.

سه‌رۆكی روسیا له‌ ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا، بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ، مه‌شق و راهێنانی یاری جۆدوی له‌سه‌ر ده‌ستی راخلین بووه‌، بۆیه‌ به‌ مردنی مامۆستاكه‌ی زۆر دڵگرانه‌.

PUKmedia
Top