دیمەشق رەتیدەکاتەوە هێرش کرابێتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئەسەد

 دیمەشق رەتیدەکاتەوە هێرش کرابێتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئەسەد
دوای ئەوەی لەلایەن رێکخراوێکی ئیسلامی، هەواڵی هێرشکردنە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئەسەد بڵاوکرایەوە، وەزیری راگەیاندنی سووریا رەتیکردەوە هێرشی چەکداری کرابێتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی ئەو وڵاتە.

رێکخراوێکی دژ بە رژێمی بەشار ئەسەد، کە خۆی بە ناوی لیوای ئەلئیسلام ناساندووە، بڵاویکردەوە کە لەکاتی چوونی ئەسەد بۆ نوێژی جەژن هێرشیان کردۆتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

لە کاردانەوەیەکی خێراشدا عیمران زەعبی، وەزیری راگەیاندنی سووریا، ئەو هەواڵانەی رێکخراوی لیوای ئەلئیسلامی بەدرۆخستەوەو رایگەیاند، لەکاتی چوون بۆ نوێژی جەژن هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی بەشار ئەسەد.

بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرەتای ساڵی 2011 تاوەکو ئێستا پتر لە 100هەزار کەس بەهۆکاری شەڕی نێوخۆو خۆپیشاندانەکانی نارەزایی لە سووریا کوژراون.









رووداو
Top