5ی ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- عەوز ئەلبڕعسیی جێگری سەرۆك وەزیرانی لیبیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەست لە كار كێشانەوەی خۆی راگەیاند و گوتیشی: بە هۆی ئەوەی دەسەڵاتی تەواوی بۆ بەڕێوەبردن و جێبەجێ كردن ئەرك و كارەكانی نەدراوە پێ بۆیە دەستی لە كار كێشاوەتەوە. ناوبراو كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی لە شاری بنغازی سازكرد و رایگەیاند هیچ كات ناتوانێت لە ناو حكوومەتێكدا كار بكات كە توانای جێبەجێ كردنی ئەرك و كارەكانی نەبێت بە شێوەیەكی سروشتی، دووپاتیشی كردەوە، حكوومەتی لیبیا بە هیچ شێوەیەك ناتوانێت بە سەربەخۆ كارەكانی جێبەجێ كات چونكە لە ژێر فشار و كاریگەری لایەنی سیاسی كارەكانی جێبەجێ دەكات، شایانی باسە ئەلبرعسی سەر بە حزبی دادپەروەری و بونیادنانەوەی سەر بە ئیخوان موسلیمینە لە لیبیا.