ئینتەرپول هوشیاری لە ئەگەری روودانی هێرشی چەکداری دەدات
لە بەیاننامەیەکدا ئینتەرپول داوای لە وڵاتانی ئەندامی کردووە کە \"لە حالەتی ئامادەباشیدابن و بەرزترین رێوشوێنی ئاگاداربوون بگرنە بەر و پشتگیری لە هەنگاوەکانی نەهێشتنی تیرۆر بکەن\"".
ئینتەرپول روونیشیکردۆتەوە کە \"" گومان لە دەستتێوەگڵانی قاعیدە لەو هێرشانە دەکات\"".
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا ئینتەرپول ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە پێش روودانی هێرشە چەکداریەکەی سەر هەردوو بەندینخانەی ئەبوغرێب و تاجی هوشدارییان بڵاوکردۆتەوە لە ئەگەری روودانی هێرشی چەکداری .
رۆژی هەینی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هوشیاریدا لەوەی \""قاعیدە بە نیازە لەماوەی ئەم مانگەدا کردەوەی تیرۆریستی لە خۆرهەڵاتی ناوراست و باکوری ئەفریقا ئەنجام بدات\"".
جێگەی ئاماژە پێکردنە پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول) بارەگاکەی لە شاری لیۆنی فەرەنسایە و 190 وڵات تێیدا ئەندامن."