چەندین فەرماندەی باڵای سوپای توركیا گۆڕان
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركی بڵاوی كردووەتەوە كە دوێنێ كۆتایی بە كۆبوونەوەی شوورای باڵای سەربازی هاتووە و دوابەدوای پەسەند كردنی بریارەكانی ئەم كۆبوونەوەیە لە لایەن سەرۆكۆماری توركیاوە ئەو بریارانە خرانە بواری جێبەجێ كردنەوە.
كۆبوونەوەكەی شوورای باڵای سەربازی رۆژی پێنج شەممەی هەفتەی رابردوو بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان ساز كرا و لەو كۆبوونەوەیەدا فەرمانداری هێزە ئاسمانییەكان، هێزە زەمینییەكان و فەرمانداری هێزەكانی ژاندارمە گۆڕان و فەرمانداری هێزە زەمینییەكانی توركیا بەكر قالیونجۆ كە بریار بوو لە ساڵی 2015دا جێگای سەرۆك ئەركانی ئێستەی سوپای توركیا بگرێتەوە، بەڵام بە هۆی بەشداری كردنی لە رێكخراوی ئەرگەنەكون سەرۆك وەزیر و سەرۆكۆماری توركیا ناوبراویان ناچار كردووە كە خانەنیشین ببێت.
بە هۆی ئەوەیەوە كە ژمارەیەكی زۆر لە ژەنەراڵەكانی سوپای توركیا لە چوارچێوەی دوزەكانی ئەرگەنەكون، بالیوز و 28ی شوباتدا دەستگیر كراون، ئەمساڵیش سوپای توركیا ناچار بوو كە ماوەی فەرمانداریەتی زیاتر لە 55 ژەنەراڵی خۆی درێژ بكاتەوە.