روسیا هێرشی گروپە ئیسلامییەکانی بۆ سەر شار و دیهاتەکانی کوردستانی سوریا سەرکۆنە کرد

روسیا هێرشی گروپە ئیسلامییەکانی بۆ سەر شار و دیهاتەکانی کوردستانی سوریا سەرکۆنە کرد
3ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- روسیا هێرشی گروپە ئیسلامییەکانی وەک بەرەی نوسرە و دەوڵەتی ئیسلامی و شام کە بۆ سەر شار و گوند و دیهاتەکانی کوردەکان ئەنجامی دەدات سەرکۆنە کرد و رایگەیاند دوژمنایەتی ئەو گروپە رادیکاڵە ئیسلامییانە مەترسی راستەقینەی لە ناوچەکەی دروست کردووە، لە مباریەوە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگەیاند ئەوەی لە سوریا روودەدات گروپە ئیسلامییەکان و ئەوانەی پشتگیریان لێدەکەن، لێ بەرپرسیارن و هێرشه‌کانی ئەو دوایەی بۆ سه‌ر کوردانی رۆژئاوای کوردستان جێگای شەرمەزارییە . نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ماریا زاراکۆڤا لە لێدوانێک رایگه‌یاند: که‌ هێرشه‌کانی دژی کوردان به‌ توندی شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن. زاراکۆڤا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: که‌ هێرش و په‌لاماره‌کانی گروپه‌ رادیکاڵه‌ئیسلامییەکعان دوژمنایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی لە سوریا و ناوچەکە زیاتر ده‌کات و به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆسه‌ر ئاسایش و یه‌کێتی سوریا و سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمه‌که‌ له‌ قه‌ڵه‌مدا .
Top