سەرۆك وەزیری توركیا لەگەڵ كەسووكاری قوربانیانی روبوسكی كۆ بوویەوە
كاناڵی خەبەری 24ی توركی بڵاویكردەوە كە لە چوارچێوەی سەردانەکەیبۆ شرناخ بە مەبەستی كردنەوەی فڕۆكەخانەی شەرافەدین ئەلچی لەو شارە، دوێنێ سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان لە گەڵ كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكەی روبوسكیدا كۆبووەتەوە.
سەرەچاوەكە باسی ئەوەی كردووە كە سەرەتا كەسوكاری قوربانیانی روبوسكی ئامادە نەبوونە لە گەڵ سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغاندا كۆ ببنەوە، بەڵام دواتر هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش ئەوانی رازیكردووە و لە گەڵ سەرۆك وەزیری توركیادا كۆبوونەتەوە و ئەردۆغان ئێوارە خوانێكی بۆیان سازكردووە و لە كاتی نان خواردنەكەدا وتەیەكی پێشكەش كردووە و رایگەیاندووە كە رۆژ رۆژی لێپرسینەوە نییە، بەڵكو رۆژ رۆژی لێبووردن و لە یەكتر خۆش بوونە.
جێگای ئاماژە پێكردنە كە دوێنێ سەرۆك وەزیری توركیا لە گەڵ چەند وەزیرێكی حكوومەتەكەی سەردانی شاری شرناخی كرد و بە رەسمی فڕۆكەخانەی شەرافەدین ئەلچی لەو شارە كردەوە.