لە كولومبیایش پرۆسەی ئاشتەوایی دەستی پێكرد
لەمبارەیەوە ئاژانسی دوغان خەبەری توركی بڵاویكردەوە كە دوای وتووێژێكی چەند مانگی، دەوڵەتی ناوەندی كولومبیا و سوپای رزگاری نەتەوەیی ئەو وڵاتە (ELN) پەیمانێكی ئاشتەواییان مۆر كردووە و بە پێ ئەم پەیمانە دەوڵەت هەر هەمووی داواكارییەكانی سوپای رزگاری نەتەوەیی جێبەجێ دەكات و سوپای رزگاری نەتەوەیش چەكەكانی دادەنێت.
هەر لەم چوارچێوەیەدا ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە سەرۆك وەزیری كولومبیا ژان مانۆئەل سانتوس لەگەڵ 30 چەكداری سوپای رزگاری نەتەوەییدا كە چەكیان داناوە دیداری ساز كردووە و لەم دیدارەدا رایگەیاندووە كە بۆ ئاشتەوایی و بەرەو پێشەوە بردنی وڵات ئەم هەنگاوە دەرفەتێكی یەكجار گەورەیە بۆیە پێویستە هەر دوو لا سوودی لێ وەربگرن.